بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لە دوو چالاكی جیادا و بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مووەلیدەی كارەبایی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ع ، ر ، م) لەدایكبووی ١٩٧٦ دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
لەچالاكییەكی تردا و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات و بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاواو لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كێبڵی كارەبایی دزیبوو.
تۆمەتبار (م، س، خ) لەدایكبووی ١٩٩٢ دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.