پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


باندێكی دزیكردن دەستگیركران
image

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە هاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.
 
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كەدزییان لێكراوە، مەفرەزەکانی بەشی نەهێشنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە باندێكی چوار كەسی دەستگیربكرێ
 
 
لە ئێستادا تۆمەتباران :
ژ،ع،م - لە دایكبووی 1996
م،ن،ق - لە دایكبووی1998
ب،ح،ح - لە دایكبووی1997
أ،س،ز - لە دایكبووی1999
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیكردن، وەك دزیكردن لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەو دزینی ماتۆڕسكیل و پارچەی ئۆتۆمبێل ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیشدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك كەلوپەلی دزراودا، هەروەها دوو لە تۆمەتبارەكانیش بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە