پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image


لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لەساڵی 2010 ، تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا .


ڕۆژی 13-6-2010 ، لەگەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی كەسێك كوژراو تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتباردەستكەوت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتۆتەوەو دانیشتوی قەزای فەلوجەیە ، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ 22-8-2022 تۆمەتبار بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیربكرێت و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بە پیلان کەسە كوژراوەکەی لە قەزای كەلارەوە هێناوەتە سلێمانی و كوشتویەتی دواتر بەرەو ئەوروپا هەڵاتووە .


لە ئێستادا تۆمەتبار (أ ، أ ، خ لەدایكبووی 1990 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسی سزادانی عیراق ڕاگیراوە .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە