تەقەکەرێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی کردبوو.
دوای ئەوەی لهناو قەزای سەیدسادق دهنگی تهقه بیسترا، دهستبهجێ هێزهكانی پۆلیس شوێن دهنگی تهقهكه كهوتنو توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربکرێت.
لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (ی، أ، ک) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکان