پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران
image

رۆژی‌ 2023/1/3 تەرمی‌ هاوڵاتییەك لەڕێگای‌ سلێمانی‌ - قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای‌ ڕەوانەكردنی‌ بۆ پزیشكی‌ دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵنەوەكانی‌ بۆ دۆزینەوەو ئەنجامدەرانی‌ تاوانەكە دەستپێكرد.
 
پێشترو ڕۆژی 23-12-2022 هاوسەری‌ كوژراوەكە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەی گەیاندبووە بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچراو سكاڵای‌ یاسایی لەسەر سێ برای‌ هاوسەرەكەی‌ تۆماركردبوو.
 
بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی 406 لەیاسا سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا دو برای كوژراوەكە دەستگیربكەن‌و لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی‌ پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی‌ براكەی‌ دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیەو لەهەولێر نیشتەجێیە.
 
جێی ئاماژەیە لەساڵی‌ 1995دا باوكیان بەناوی (ل، ح) لەگوندی‌ كانی خاكی‌ سەر بەناحیەی‌ سەنگاو كوژراوە.
 
هەروەها ڕۆژی‌ 2014/6/14 لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی تەرمی دوو برای‌ دیكەی‌ به‌كوژراوی‌ دۆزرانه‌وه‌، هه‌ر ئه‌و كات لەبنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایه‌وەو ڕێكاریی یاسایی گیرایەبەر.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە