پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەساڵیادی ڕاپەڕیندا
ئه‌مڕۆ (34)ی ساڵی ته‌واو تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر راپەرینە مەزن و شکۆدارەکەی خەڵکی کوردستاندا، بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین.
ڕاپه‌ڕین ده‌ستپێكی قۆناغێكی كاریگه‌ره له‌مێژوی گه‌له‌كه‌مانداو بەرھەمی خوێنی گەشی دەیان ھەزار شەھیدی قارەمانه کە بەبەشداری و پشتیوانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان و یەکڕیزیی ھێزە سیاسیەکان ھاتە بەرھەم.
لەم یادە مەزنەدا بەڵێن دوپاتدەکەینەوە کە وەک هەمیشە لەهەوڵ و کۆششی بەردەوامدا دەبین بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خۆشەویست و دابینکردنی ئارامیی و ئاسایشی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان و پاراستنی دامودەزگا شەرعییەکانی حکومەت کە بەرھەمی ڕاپەرینن.
به‌رزو پیرۆزبێت ساڵیادی ڕاپه‌ڕینە مەزنەکەی خه‌ڵكی كوردستان..
درودو سڵاو بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان ده‌نێرین..