دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
لەدوو چالاکی جیادا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی ژنێک لەبنکەی پۆلیسی زەڕایەن سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە موبایلەکەی لێ وونبووەو دەست کەسێک کەوتووە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
لەلایەکی ترەوەو پاش ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە لەڕێی ھاککردنی ئەو سۆشیال میدیایانەی بەکاری دەھێنێت کەسێک ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر موبایلەکانداو لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ک، ح، ع) و (ب، ل، ح) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان