بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی بریندارەکانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی من
بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی بریندارەکانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی منداڵانی کردوو لەنزیکەوە لەتەندروستی پرسین و هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ خواستن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتبارەکانی ڕووداوەکە دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی دادگاو لێپرسینەوەی یاسایی کراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان