تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە .
دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی كوردساتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار ( ح، م، ر ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان