دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانیی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەدادگای كەتنی دووی سلێمانی فەرمانی گرتنیان هەبووە.
دوای ئەوەی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عیراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەركرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام و دوای لێكۆڵینەوەكان و چاودێری كردنیان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆوە هەردو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن.
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ن، أ، م) لەدایکبووی 1958 كە پێشینەی تاوانی هەیەو (ع، س، ت) لەدایکبووی 1954 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی