تۆمەتبارێك دەستگیركرا
بەتۆمەتی دزینی بڕێك پاره، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئهو پارهیهدا كه تۆمهتبار دزی بووی.
دوای ئەوەی هاوڵاتییهك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێك پارهی لێدزراوه، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەرئهو پارهیهدا كه تۆمهتبار دزی بووی.
لەئێستادا تۆمەتبار (چ، أ، ك) كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بهپێی مادهی٤٤٦ لهیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان