پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركرد.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌دووكانه‌كه‌ی‌ كراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانییان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر و گەڕان و بەدواداچونێكی چەند ڕۆژە توانرا هەر پێنج تۆمه‌تبارەكە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساته‌وه‌ بدۆزرێنەوەو ده‌ستگیربكرێن.
 
لەئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران:
ئـ، م، ع له‌دایكبووی‌ 1966
س، ع، ق له‌دایكبووی‌ 1991
م، ع، م، له‌دایكبووی‌ 2002
ئـ، ئـ، ح له‌دایكبووی‌ 1992
م، ع، ح له‌دایكبووی‌ 1992
له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساته‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە