تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
لەدرێژەی كارو چالاكییەكان و گەڕان و بەدواداچوونەكانیان مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بنکەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاد لە 9 فەرمانی دەستگیركردنی لە چەند بنكەیەك هەبووە بە تۆمەتی قۆڵبڕین و فێڵكردن لە هاوڵاتیان.
تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان و پارەی لێیان وەرگرتووە گوایە دایان دەمەزرێنێت، یان نەوتیان بەهەرزان بۆ وەردەگرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ه، ز ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان