پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تاوانبارێك ده‌ستگیركرا
image

مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور تاوانبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ره‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی (412/1) به‌غیابی سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرابوو.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك به‌ناوی (هـ" م" ن) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/3 گه‌یشته‌ پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تاوانبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا تاوانباری ناوبراو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
تاوانبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (412/1) به‌غیابی سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە