لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دزی لەماڵەكەی كراوەو بڕی 20ملیۆن و 75 هەزار دیناری لێدزراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك كە بەووتەی تۆمەتبار بە پارەی دزیكردنەكە كڕیویەتی .
لەئێستادا تۆمەتبار (س،أ،م لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان