تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه دوو سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر بووه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه.
دوای ئه‌وه‌ی مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ر، ك، ل) له‌دایكبووی 1996 ده‌ستگیركرد كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرابو، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباری ناوبراو له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی داواكراو بووه به‌پێی مادده‌ی 25 له‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی هه‌ردوو مادده‌ی 446 و مادده‌ی 25 له‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان