ڕۆژی جیهانی كرێكاران پیرۆزبێت
لە یەكی ئایاری جەژنی جیهانیی كرێكاراندا پیرۆزبایی لە كرێكاران دەكەین.
كرێكاران لە گەشە و بونیادنانی وڵاتەكەماندا رەنجی بازوییان بۆ رۆڵگێڕانی بەرچاوی ئاوەدانی خستۆتەگەڕ و وەك توێژێكی كارای كۆمەڵایەتیش هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەیی بۆ رزگاری و ئازادی ئامادەیی مەیدانییان هەبووە و ڕۆڵیان گێڕاوە.
بۆیە بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە كرێكارانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و سڵاو بۆ رەنجدەرانی بیرو بازووی كوردستان دەنێرین .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان