تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو .
دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەلارەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك لەقەزای كەلار تەقەی لەهاوڵاتییەك كردووەو هەڵاتووە ، گومانیان دەكرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت ، دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی ڕاسپارد كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە .
لەئێستادا تۆمەتبار (د، ق، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406/31 ڕاگیراوەو تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە هاوڵاتییەك لە قەزای كەلار ، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان