به‌تۆمه‌تی ته‌شهیرو ناوزڕاندن سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
به‌تۆمه‌تی ته‌شهیرو ناوزڕاندنی هاوڵاتیان لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاساییان تۆماركرد كه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌شهیرو سوكایه‌تییان پێ ده‌كرێت‌و ناویان ده‌زڕێنرێت، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تباران بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
تۆمه‌تباران (ئـ، ئـ ع - هـ، هـ، ش - ش، س، ع) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان