تاوانبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕۆژهەڵات تاوانبارێكی هەڵاتویان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوە.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕۆژهەڵات زانیارییان لەسەر تۆمەتبارێك دەستكەوت كە لەمانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوەو تاوانبار هەڵاتووەو ئامادە نەبووە بچێتە بەردەم دادگا، هێزەكانی پۆلیس زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی تاوانبار كۆكردەوەو توانییان دەستگیری بكەن.
لەئێستادا تاوانبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1987 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 431/1 بەندە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان