تۆمەتبارێك دەستگیركراو دانی نا بەوەدا كە 100 مسقاڵ ئاڵتونی لە شاری هەولێر دزیوە
لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی-نوسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد .
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە لەگەڕەكەكانی كوردسات، بەختیاری، ئیبراهیم ئەحمەد لەسلێمانی و لەشاری هەولێریش دزی لەماڵان كردووە.
لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ح لەدایكبووی 1999 –دانیشتوی شاری كەركوك ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا و وتویەتی كە لەشاری هەولێر بڕی 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزیوەو لەشاری كەركوك فرۆشتویەتی .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان