دوو تۆمەتبار دەستگیركران
دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ویستبوویان چای ماوە بەسەرچوو لە ناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغ بكەنەوە .
دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر دوو تۆمەتبار دەستكەوت كە بە نیازبوون چای ماوە بەسەرچوو لە ناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغ بكەنەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر 61 كارتۆن چای ماوە بەسەرچوودا كە لە كۆگایەكدا لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی شاردبویانەوە .
لە ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران :
(ش ، ع ، ش ) و (ن،ع، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی