دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كەفەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كەفەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوا .
دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوا لەشاری هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت .
دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی دادگای داواكراو دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان