پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بكوژێك دەستگیركرا
image


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكوژێكیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی کوشتبوو.


لەبەرواری ٢٠٢٢/٨/١٢، بنكەی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایەوە لەبونی تەرمێك بەناوی (ك، م، پ  لەدایكبووی ١٩٩٣) لەپزیشكی دادوەری سلێمانی، ووتەی كەسوكاری وەرگیراو ڕایانگەیاند كە لەنهۆمی دووەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.


گومان لەڕوداوەكە لای ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دروستبوو، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان چوونە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون، سەرەنجام دەركەوت كە کوژراوەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق، م، پ لەدایكبووی ١٩٩٤) بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بەپارچە ئاسنێک لێی دراوەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەماڵەوە گیانی لەدەستداوە.


لەئێستادا تاوانبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤١٠ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە