پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێك ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا و ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا .
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی و فەرمانی ڕاستەوخۆی بەڕێز فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، تۆمەتبار دەستگیركرا و ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرا .
لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ف ، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە