پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تەقەكەرێك دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زڕگوێز تەقەكەرێكیان دەستگیركردو دەستیشیان گرت بەسەر چەكێكدا.
 
دوای ئەوەی لە سنوری گوندی بەردەكەڕ دەنگی تەقە بیسترا هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زڕگوێزەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .
 
لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە