چوار تۆمەتبار دەسگیركران
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ناوبازاڕ چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فرۆشگاكانیان كردبووە شوێنی قوماركردن.
دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر چوار تۆمەتبار كۆكردەوە كە فرۆشگاكانیان كردۆتە شوێنی قوماركردن، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی -نوسینگەی ناوبازاڕ لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر كۆمەڵێك ئامێری قوماركردن .
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان