دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە داواکراوبووە.
دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.
دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی