بەتۆمەتی فێڵکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ پارەی لەچەند کەسێک وەرگرتبوو.
دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی سکاڵایان لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بڕی ٤٠ هەزار دۆلار (٤ دەفتەر دۆلار)ی بەناوی ئیشکردنەوە لێ وەرگرتوون، بەڵام دواتر تۆمەتبار فێڵی لێکردون و پارەکەی خواردووە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقى سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن.
لەلێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە بەفێڵ پارەی لەچەندین کەس وەرگرتووە.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، ف) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی