پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد
image

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوەو بەفیشەك بریندار كراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی مەفرەزەکانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كەتۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە.
 
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ن، ح، ر لەدایكبووی 1969 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە