دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو ، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك ئاڵتون و پارەدا .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی دزی لێكراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی (60 مسقاڵ ئاڵتون ، پێنج هەزارو 100 دۆلار ، دوو ملیۆن و 850 هەزار دیناری عیراقی ) .
لە ئێستادا تۆمەتباران ( أ،س،م و م،م ،ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی