بەتۆمەتی ڕێگریكردن و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت سێ تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ڕێگرییان لە هاوڵاتییەك كردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕێگری لێكراوەو بەچەك هەڕەشەی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێن و ئاسایشی پێنجوێنەوە دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچەو كڵاشینكۆف لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە .
لەئیستادا تۆمەتباران :
ب،ح،م لەدایكبووی 1989
ب،ع،ح لەدایكبووی 1989
د،م،ج لەدایكبووی 1988
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان