پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


هاوڵاتییه‌ك به‌بڕێك پاره‌و ئاڵتونه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆ هاوڵاتییه‌ك به‌بڕێك پاره‌و ئاڵتونه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دەکەنەوە.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆوه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌ته‌مه‌ن ده‌بینرێت‌و ده‌برێته‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداریی بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ بڵاوكرایه‌وه‌، توانرا كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ بدۆزرێته‌وه‌و ڕاده‌ستیان بكرێته‌وه‌.
 
هەروەها هاوڵاتییه‌كه‌ بڕی‌ 12 هه‌زارو 700 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ (127 وه‌ره‌قه‌)و سێ ملیۆن‌و 960 هه‌زار دینارو بڕێك ئاڵتون کەپێکهاتبوو لە دوو بازنگ ، یەک جوت گوارەو ئەڵقەیەکی پێبووە، ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە