دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆریان له‌كۆمپانیایه‌ك دزیبوو.
دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتیەكه‌وە كە چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆری له‌كۆمپانیاكه‌ی لێدزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆردا كه تۆمەتباران دزیبوویان.
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (م، أ، ع) له‌دایكبووی 2002، (س، د، س) له‌دایكبووی 2005 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان