تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە پارەو ئاڵتونی دزیبوو .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە بڕێك پارەو ئاڵتونی لێدزاروە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواچوونەكان توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی ڕاپەڕینی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا كەتۆمەتبار دزیبووی .
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان