پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


9 تۆمەتبار دەستگیركران كە ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بتڵی‌ غازیان دزی‌ بوو
image

مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا 9 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بتڵی‌ غازیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دزی‌ بوو.
 
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە بتڵی‌ غازیان لێدزراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا 9 تۆمەتباریان ده‌ستگیركردو لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بتڵی‌ غازدا.
 
تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە كه‌ له‌هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ سه‌رچنارو كانی‌ كورده‌و كانی‌ سپیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ زیاتر لە 80 بتڵی‌ غازیان دزیوه‌، بۆیه‌ داوا لەهاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ دەكەین كە دزییان لێكراوە، سەردانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا بكه‌ن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.
 
لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م، أ، خ - م، ع، ك - م، م، ح - ر، ع - أ، ع، م - چ، ك، أ - ه، ص، ح - م، د، م - ز، ك، م) كه‌ به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ كوردن، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە