لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردوو لەگەڕەكی‌ قوولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو كەسێكی‌ تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو كەشف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد.
سەرەنجام‌و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەی‌ كەمتر لەدوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، أ، ع ) لەدایكبووی‌ 2001 بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە