پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


21 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلسی‌ قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد کەشەڕو ئاڵۆزییان دروستکردبوو.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو، كه‌ بووه‌ هۆی‌ برینداربونی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌،دەستبەجێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵ بکەن ، دواتر لیكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ كه‌بووبوونه‌ هۆی‌ دروستبونی‌ شه‌ڕو ئاڵۆزی‌ نێوان ئەو دوو بنه‌ماڵه‌یە، سه‌ره‌نجام توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغه‌وه‌ 21 تۆمه‌تبار لەهەردوولا ده‌ستگیربكه‌ن له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا کەبەتۆمەتباران بووە.
 
له‌كاتی‌ شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌کەدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ کراون.
 
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی‌ 405-31 ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌ لەگه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌- راِگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە