تۆمەتبارێك دەستگیرکرا
بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەرین تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە چەند جارێک دزی لەمارکێتەکەی کراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی
نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەرینەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (خ، م، س) لەدایکبووی ١٩٧٦ کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.
هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ کە بەتۆمەتبار بووە، بەڕێز دادوەر دۆسییەکی دیکەی بۆ کردۆتەوە بەپێی ماددەی ٣٠ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان.