دوو تەقەكەر دەستگیركران
لە دوو هەڵمەتی جیادا دوو تەقەكەر دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە .
دوای ئەوەی چەند حاڵەتێكی تەقەكردن لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ ڕویاندا، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرنجام توانرا لە دوو هەڵمەتی جیاداو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆ و بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دوو تەقەكەر دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە .
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( م،ح،ع لەدایكبووی 2006 و ع،م،ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان