پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
image

مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە ناوشاری سلێمانی تەقەی کردبوو.
 
دوای ئەوەی مەفرەزەکانی پۆلیس گوێبیستی دەنگی تەقەبوون ، دەست بەجێ مەفرەزەکان ، شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو ، لەگەڵ ئوتۆمبیلێکیشدا کە بەتۆمەتبار بووە،
لە ئێستادا تۆمەتبار (م،ن،ع) لەدایک بووی ١٩٩٤، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە