دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
بەتۆمەتی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لەقەزای دوكـان دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە كێبڵ و وایەری كارەبایییان لێدزراوە لە پڕۆژەگەشتیاریەكان و خانووە تازەدروست كراوەكان .
هێزەكانی پۆلیسی قەزای دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك كێبڵ و وایەری كارەبایی.
لەئێستادا تۆمەتباران (أ ، ع ، ع لەدایكبوی ١٩٨٦ ) و( أ ، س ، ع لەدایكبووی ١٩٩٣ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا، و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان