تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەپارێزەرێک کردبوو.
دوای ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگوندی ژاڵەناوی سەر بەناحیەی مەیدان تەقە لەپارێزەرێک کراو بریندارکرا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (گ، ص، ع) لەدایکبووی ١٩٩٦ بەبریاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی مەیدان کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی