تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوەو شه‌ش بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنی موبایلی له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌نجامدابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ناوبازاڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (أ، ق، ص لەدایكبووی 1992) به‌ناسنامه عه‌ره‌ب بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها شه‌ش بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان