بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشکردن لەتاقیکردنەوەکاندا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری بهشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانیو لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.
دوای کۆکردنەوەی زانیاریو چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانیو لەڕێی ئامێری بێ تەلو موبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری بهشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانهوه دەستگیربکرێن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكو چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.
لەئێستادا تۆمەتباران: (د، ب، ف) لەدایکبووی 2002 و (و، هـ، أ) لەدایکبووی 2002 و (ز، ن، د) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو ڕاگیراونو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکان