بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بەژمارەیەک لەئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/٧، بەسەرپەرشتی بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کۆتایی بەخولێکی تایبەت بە(تەکنیکەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی تاوانی ئەلیکترۆنی) هات و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بەژمارەیەک لەئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
خولەکە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد ڕێکخرابوو کە تێیدا ١٦ وانەی پەیوەست بەتەکنیکەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی تاوانی ئەلیکترۆنی وترایەوە.