پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو تۆمەتبار دەستگیركران
image

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ براوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.
لە ئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران ( ب، أ، ح ) و ( م، ق، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە