لەڕوداوێكدا چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكداو لە گەڕەكی جولەكان لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا .
دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
دوای بردنی تەرمەكانیشیان بۆ پزیشكی دادوەری ، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە .
قوربانییەكان باوك و دایك و دوومنداڵی كوڕو كچیانن بەناوەكانی
عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی 1966
شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی 1972
محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی 1999
جوان عادل مستەفا لەدایكبووی 2002
لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسووكاری كۆچكردووان دەكەین و هیوادارین دواناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكانیان بێت .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان