پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو تۆمەتبار دەستگیركران
image

بەتۆمەتی دزینی پارەو ئاڵتون، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دوو ژنیان دەستگیركرد.
 
دوای‌ ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای‌ گەڕان و بەدواچوونەكان، توانرا هەردوو تۆمەتبار (ئـ، م، ح) لەدایكبووی‌ 1997 و (ژ، ف، ع) لەدایكبووی‌ 1976 لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقەوە بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دەستگیربكرێن. لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر زیاتر لە 15 هەزار دۆلاری ئەمریكی و بڕێكی زۆر ئاڵتوندا.
 
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 444 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
 
تۆمەتبارەكان لەهەریەك لەنوسینگەكانی‌ نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد، ناوبازاڕ،‌ بنكەی پۆلیسی‌ كەلار، دەربەندیخان‌ و هەڵەبجە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركراوەو داواكراون.
 
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە