ڕوونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
دوای ئەوەی لەچەند پەیجێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان كە نازانرێت سەر بە چ كەس و لایەنێكن و بە چ مەبەستێک كاردەكەن، هەواڵێكی ناڕاستیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەناو زانكۆی سلێمانیدا شەڕو ئاڵۆزیی دروستبوەو ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (هێزە ڕەشەكە) چونەتە ناو زانكۆ، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە هێزە ڕەشەكە نەچۆتە ناو زانكۆو هیچ شوێنێكی تر، بەڵكو تەنها ئەفسەرێكمان بەناوی ( نەقیب هاوژین ) میوان بووە لەزانكۆی سلێمانی و بانگهێشتكراوە بۆ ئاهەنگی دەرچونی خوێندكاران و هێرشیانكردۆتەسەری و دواتریش ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر.
داوا لەپەیج و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین لەکاتی هەر ڕوداوێكدا بگەڕێنەوە بۆ پەیجی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و وتەبێژی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتیمان و هەر هەواڵێكیش بەناوی سەرچاوەو زانیارییەوە بڵاوبكرێتەوە ئێمە ڕەتی دەكەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان